دەربارەی من
من ناوم دانا یە کوردم و خەڵکی کوردستانی باشوورم ، لە ئێستادا لە ووڵاتی ئەڵمانیا دەژیم ، شارەزام لە بابەتی تەکنەلۆجیا و کاری گرافیک و مۆنتاژ و دامەزراندنی سایت و ئەپەکانی مۆبایل ، لە هەمان کاتدا لە بواری ڕیکلامی سۆسیال میدیا کاردەکەم بۆ چالاککردنی پەیجە بازرگانی و تایبەتەکان ، وە لە ڕێگەی ئەم پێگەیەوە هەم کاری بازرگانی خۆم دەکەم هەم خزمەتێک بە کۆمەڵگەی کوردی دەکەم لە بواری هۆشیاری دان و بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانی مۆبایل و کۆپیوتەر.
دەربارەی ئێمە
وەک دیارە هیچ کارێک بە تەنها بەڕێوە ناچێت ، وە ئەگەر بەڕێوەش بچێت قورسایەکی زۆر دەکەوێتە سەر شانی ئەو کەسەی کارەکە دەکات ، هەر بۆیە من ستافێکی جوان و لێهاتووم لە گەڵدایە کە لە کارەکان پێکەوە کار دەکەین بۆ پێشخستنی پرۆژە بچوکەکمان کە تیمەکەمان لە بواری دیزاین و گرافیک و مۆنتاژ و کۆدکردنی ئەپ و سایت و هاوردەکردن و هەناردەکردن و زۆر کاری تر کاردەکەن کە سەرجەم خزمەت گوزاریەکانی ناو ئەم پێگەیە تەواو دەکەن.